رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی؛ لە پارێزگایەک لێزمە باران دەبێت

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی؛ لە پارێزگایەک لێزمە باران دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەی هەینیش لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین و لێزمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و نزمترین پلەی گەرما 8 پلە ز و بەرزترین پلەش 22 پلە دەبێت.

لە پارێزگای دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین و لێزمە باران هەیە
ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی هەینی ئاسمانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین و لێزمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا لە کات و شوێنی جیاوازدا.











خەندان


Top