خانمە پێشمەرگەیەک بڕوانامەیەکی شاهانەی بەریتانیی سەربازی پێدەدرێت
میدیا مەستيی تەمەن 30 ساڵ، پێشتر وەک پزیشک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی هێزەکانی پێشمەرگە خزمەتی کردووە و دواتر بەشداریی لە ڕاهێنان و خولی ئەکادیمیی ساندهورستی کردووە.
لە ڕێوڕهسمێكدا لەلایەن سوپای بەریتانیاوە بڕوانامەی تەواوکردنی خولەکە بە سەرکەوتویی درایە میدیا و 18 کەسی دیکە.
یەکەمجارە خانمێکی کورد لە راهێنانێکی ئاستبەرزی هاوشێوە بەشداری دەکات و سوپای بەریتانیاش بە هەنگاوێکی کەموێنە ناوی دەبات.
میدیا مەستی لەبارەی ئەو ئەزموونە نوێیەی ڕای گەیاندووە: ''دوو هەفتەی یەکەم سەخت بوو، بە تایبەت خهوتن لە کەشوهەوایەکی زۆر سارد''.
باسى لهوهش كردووه: ''هەرگیز بڕوام نەدەکرد ئەم خولە تەواو بکەم و بگەمە ئێستا''.
بەریتانیا وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش، مەشق و راهێنان پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
باسنيوز
