مووچەی وهزارهتى پێشمەرگە دابهش دهكرێت
لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشهممه 25/3/2021، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابهش دهكرێت، ئێستا ژمێریارییەکان بۆ وەرگرتنی پارە لە بانکەکانن و دواتر دابەشی دەکەن".
سەبارەت بە مووچەی لیوایەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە مووچەی مانگی پێشوویان پێنەدراوە، لیوا قارەمان گوتی: "نووسراو کراوە بۆ وەزارەتی دارایی، هەر کاتێك وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینە و بانکەکان کرد، مووچەی ئەوانیش خەرج دەکرێ".
پەیوەست بە سێ مووچەی ئەو لیوایانە، بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە باسى لهوه كرد: "تاوەکوو ئێستا ئەمریکییەکان پارەکەیان نەخستووهتە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە، هەر کاتێك ناردیان، ئەوە بۆ پێشمەرگەی لیوایەکان خەرج دەکرێ، بەڵام بە دڵنیاییهوه پارەکە دەنێردرێ".
باسنيوز
