وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ستایشی رۆڵ و قوربانیدانی ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ستایشی رۆڵ و قوربانیدانی ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیاندراوێكدا بە بۆنەی ساڵیادی تێكشكاندنی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا، ستایشی ڕۆڵ و قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی كرد.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوە داوە "ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھاوبەشە ناوچەییەكانمان بەر لە دوو ساڵ سەركەوتنیان بەدەست ھێنا لە تێكشكاندنی داعش و رزگاركردنی تەواوی ئەو خاكەی داعش دەستی بەسەرداگرتبوو لە عێراق و سووریا. ئەمەش سەرچاوەی سەرەكییە لەو ھەوڵانەی دراون بۆ دابینكردنی بەردەوامی لە تێكشكاندنی ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە".

گوتیشی ڕێز لە قارەمانی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و ھێزەكانی سووریای دیموكرات و قوربانییەكانیان دەگرن لەو شەڕە سەختانەی دژ بە داعش ئەنجامیان دا، بەردەوامیش دەبن لە كاركردن لە پاڵ ھێزە ھاوبەشەكان بۆ بەردەوامیدان بە فشار خستنە سەر پاشماوەكانی داعش.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەروەها دەڵێ "لەوەتەی خیلافەتی داعش لە ناوچەكەدا تێكشكاوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە لە 83 ئەندام پێكھاتووە، لە ھەوڵەكانی بەردەوام بووە بۆ پەكخستنی تواناكانی داعش لە رێكخستنەوەی و پلاندانان بۆ ھێرشكردن و بەسەربازیكردن و ھەوڵدان بۆ توندڕەوی بەڕێگای ئنتەرنێتەوە".

basnews -
Top