سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، پابه‌نده‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ر 30 رۆژ جارێك.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، بڕیاره‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ (24ی ئازار/ مارسی 2021)، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش بكرێت:

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی

دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

یه‌كه‌ی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

وه‌زاره‌تی ناوخۆ

فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن

لیوای نه‌وت

ره‌گه‌زنامه‌
K24 -
Top