لە كەركووك گەنجێك هەڕەشەی كوشتن لە باوكی ده‌كات

لە كەركووك گەنجێك هەڕەشەی كوشتن لە باوكی ده‌كات
لە گەڕەكی عەرەفەی شاری كەركووك، گەنجێك هەڕەشەی كوشتنی لە باوكی كردووە و بەو هۆیەوە پۆلیس گەنجەكەی دەستگیر كردووە.

لەمبارەوە موقەدەم زەید عادل، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی عەرەفەی شاری كەركووك، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 24/3/2021، لە گەڕەكی عەرەفەی شاری كەركووك، گەنجێك هەڕەشەی كوشتنی لە باوكی كردووە و هەر زوو پێش ئەوەی كردەوەیەكی نەخوازراو دروست بێت، پۆلیس ئەو گەنجەی دەستگیر كرد".

گوتیشی: "ئێستا هێزەكانی پۆلیس لە بارەی هۆكاری هەوڵدانی كوشتنی باوكی خۆی لەلایەن ئەو گەنجەوە، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە".












باسنیوز

Top