له هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمى پێشوازیكردن له ته‌رمى پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/3/2021، ڕێوڕه‌سمى پێشوازیكردن له ته‌رمى پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، پاشان ته‌رمه‌كه‌ى به‌ره‌و سلێمانى به‌ڕێ ده‌كرێت، بڕیار وایه له گردى سه‌یوان به‌خاك بسپێردرێت.
ڕۆژى 16/3/2021، پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد، مێژوونووس و بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد له نەخۆشخانەیەکی شاری بۆن لە ئەڵمانیا، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه و له ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا، كۆچى دوایی كرد.
پرۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، له ساڵی 1937 له گوندی ئاغجه‌له‌ر له‌دایك بووه، ساڵانێك له به‌ریتانیا ژیاوه و ئه‌رشیڤی مێژوویی شانشینی گه‌وره‌ی به‌ریتانیای په‌یوه‌ندیدار به كورد ته‌ی كردووه، خاوه‌نی كتێبی كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیای به دوو به‌رگ نووسیوه.
باسنيوز
