سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان ناویان بۆ ھەڵبژاردنى پێشوەختە تۆمار کرد
بەرپرسی ھۆبەی لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، سەرجەم ئەو لایەنە سیاسییانە لە کۆمیسیۆن ناویان تۆمارە و مۆڵەتیان ھەیە، ناوی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنى پێشوەختە تۆمار کردووە.
فەرھاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی ھۆبەی لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیاند: "سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ناویان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە تۆمار کردووە و ھەموو ڕێکارەکانیان تەواو بووە".
لەبارەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان، گوتی: "تا ئێستا نۆ کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان لە ھەولێر تۆمار کردووە، ناوی کاندیدەکانیش لای کۆمیسیۆن پارێزراوە، بەڵام لایەنە سیاسییەکان تا ئێستا ناوی کاندیدەکانیان ڕادەست نەکردووە".
لەبارەی وادەی کۆتاییھاتنی ماوەی تۆماری کاندیدەکان و لایەنە سیاسییەکان، فهرهاد ئهسعهد باسى لهوه كرد، كه 17/4/2021، دواهەمین وادەیە بۆ تۆماری کاندیدەکان و لایەنە سیاسییەکان.
باسنيوز
