جەعفەر ئیمینکی: ئاماژه‌ی ئه‌رێنی هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ولێر و به‌غدا بگەنە رێککەوتن
جەعفەری ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت کە گەشبینە بەوەی شه‌ممه‌ی داهاتوو، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه، هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئیمینکی لە لێدوانێکیدا بە(کوردستان ٢٤)ی راگەیاند: "ئاماژه‌ی ئه‌رێنی هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ی عێراق ده‌گه‌نه رێككه‌وتن".
گوتیشی: "به‌گوێره‌ی ده‌ستوور پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌یه‌نرێنه ئاستی ده‌ستووری، به‌ڵام تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتوون، زۆرپێشێلكاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه كراون، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وان باوه‌ڕی ته‌واویان به دانوستان و گفتوگۆ هه‌یه".
راشیگەیاند: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه له نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه شیعه‌كاندا كرا، كه‌مترین مافه‌كانی كوردی تێدا به‌رجه‌سته كرابوون و كه‌متر له‌و مافانه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا به كورد درابوون، له سه‌نگی رێككه‌وتنه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، هه‌وڵی جددی له‌ئارادان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك بگه‌نه رێككه‌وتن كه رۆژی شه‌ممه به ئه‌نجامی ئه‌رێنی كۆتایی دێت".
باسنيوز
