هۆشداری له زیادبوونی رێژهی تووشبوون به كۆرۆنا دهدرێت
بژار مووسا، گوتەبێژی بەڕێوهبەرایەتی گشتی تەندروستیی ھەولێر گوتی: پابەندنەبوونی ھاووڵاتیان بە جێبەجێكردنی رێككارە تەندروستییەكان رێژەی تووشبووانی كۆرۆنای لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەرزكردووەتەوە، هۆشداری ئهوهشیدا، پێشبینی دهكرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا رێژەكە بەرزتر ببێتەوە.
لهكاتێكیشدا زیاتر لە ماوهی ساڵێكە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە پێی رێنماییەكانى وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپارێزی داوایان لە ھاووڵاتیان كردووە ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن، نهبهز عهبدولحهمید، قایمقامی قهزای ناوهندی ههولێر دووپاتیكردهوه، ھەموو ئاسانكاریهكیان بۆ ھاووڵاتیان كردووە و تەنیا داواكاریان ئەوە بووە ماسك ببەستن، بەڵام تا ئێستاش ھاووڵاتیان پابەند نین.
سەرەرای ھەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژووری ئۆپهراسیۆنی رووبەڕووبونەوەی ئهو ڤایرۆسه ھیچ رێگریان لە بەڕێوەچوونی سەیرانی هاووڵاتیان نەكرد، تەنیا لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێر كە تایبەتە بە تووشبووانى كۆرۆنا، ژمارهی تووشبوون لە 10 حالەت بۆ 38 حالەت بەرزبووەتەوە تەندروستی ھەولێریش هۆشدارى له مەترسی زیادبوونی رێژەكە لە داھاتوویەكی نزیك دەدات.
k24 -
