سامان به‌رزنجی: هیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت
سامان به‌رزنجی راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی ئاماری ئه‌مڕۆ، رێژه‌ی تووشبوون دوو ئه‌وه‌نده‌ی رێژەی سنوورداری تووشبوونە، کە پێویستە لە (%5) زیاتر نەبێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئەم رێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بەهۆی ئەوەی لەو رۆژانە پشووە زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نیە، بەڵکو تەنیا فریاکەوتن و سەنتەرەکانی کۆرۆنا هەیە".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، وه‌زیری ته‌ندروستی نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی: "نیگەرانین بەوەی هیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن مایەی خێراتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە رۆژانی داهاتوو".
ئه‌م په‌یامه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی دوای ئه‌وه دێت، له شه‌و و رۆژی رابردوودا چوار هاووڵاتی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و له كۆی (3975) پشكنینی نوێ، ده‌ركه‌وت (411) كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
k24 -
