دووکان.. پاش سێ ڕۆژ لە خنکانی تەرمی گەنجێک لە زێی بچووک دۆزرایەوە

دووکان.. پاش سێ ڕۆژ لە خنکانی تەرمی گەنجێک لە زێی بچووک دۆزرایەوە
گەنجێكی دانیشتووی شاری سلێمانی لەگەڵ كەسوكارەكەی یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز بەمەبەستی گەشتكردن چووەتە سەیرانگەی دووكان و لە كاتی مەلەكردن لە زێی بچووك خنکا، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

ڕێژین ڕەئووف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووكان، ڕایگەیاند: "رۆژی یەكشەممەی رابردوو كە یەكەم رۆژی نەورۆز بوو، گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی (ع، ع) كە بەمەبەستی گەشتكردن لەگەڵ کەسوکارەکەی هاتبوونە سنووری دووكان لەكاتی مەلەكردن لە زێ بچووك خنکا و لەو كاتەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕان بەدوای تەرمەكەی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دووكانەوە بەردەوام بوو".

گوتیشی: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ئەو گەنجە لە هەمان ئەو شوێنەی كە خنكابوو لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی و مەلەوانانی ناوچەكەوە دۆزرایەوە".











باسنیوز

Top