وادەی تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی ١٢ گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی 3ی 2021 موسلیم عه‌بدوڵڵا بە کەناڵی (كوردستان24)ی ڕاگەیاندووە: "دوای ئه‌وه‌ی له(17، 18 و 19)ی ئه‌م مانگه‌دا قوتابیانی پۆلی (12) چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كان ڕێک خست، لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده تاوتوێی چه‌ند پرسێكی له‌و باره‌یه‌وه كرد، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه و توانیمان بگه‌ینه ئه‌نجامێك، كه ماوه‌یه‌ك بۆ قوتابیانی پۆلی (12) درێژ بكرێته‌وه، كه (28) رۆژیان هه‌بوو، بۆیان بكرێته به (40) رۆژ، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی باشه تا قوتابیان خۆیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ئاماده بكه‌ن".
موسلیم عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وهش كرد: "یه‌كێكی دیكه له داواكارییه‌كانی قوتابیان، كه داوایان كردبوو هه‌فتانه له (3) تاقیكردنه‌وه بۆیان بكرێته هه‌فته‌یەک (2) تاقیكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشه له‌به‌رده‌م قوتابیاندا".
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە ڕاشی گەیاند: "له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لیژنه‌یه‌كی پێك هێناوه و ده‌یانه‌وێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌رزی دووه‌مدا بكه‌ن، به‌پێی كاتی به‌رده‌ست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م (9) رۆژێك هاتووه‌ته پێشەوە".
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن، موسلیم عه‌بدوڵڵا ئاشكرای كرد: "له (25)ی ئه‌م مانگه‌وە پۆلی (12) ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ پۆله‌كانی (1-11)، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لیژنه‌ی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، چاوه‌ڕوانی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تایبه‌ت به كۆرۆنا دەکەن".
موسلیم عه‌بدوڵڵا روونیشی كرده‌وه: "ئێمه پێمان باشه خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌ڵام به توندكردنی رێككاره‌كانی خۆپارێزییەوە، داواش له كه‌سوكاری قوتابیان ده‌كه‌ین هه‌ماهه‌نگ بن، تا رۆڵه‌كانیان زیاتر له قوتابخانه خۆپارێزی بكه‌ن، به‌ڵام دواجار بڕیاره‌كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه (2) رۆژ زووتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات".
باسنيوز
