بەرپرسێكی ڕەوتی حیكمە: شاری كەركووك پڕە لە شانەی نوستووی داعش

بەرپرسێكی ڕەوتی حیكمە: شاری كەركووك پڕە لە شانەی نوستووی داعش
بەپرسێكی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاشکرای دەکات لەناو شاری كەركووك شانەی نوستووی داعش زۆرە و ئەوان چ كاتێك بیانەوێت دەتوانن چالاكیی تیرۆریستی بكەن.

لەمبارەوە ئەمڕۆ سێشەممە 23/3/2021، نەجات حوسێن، بەرپرسی لقی كەركووكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، ڕایگەیاند: "دۆخی ئێستا ئەمنیی سنووری كەركووك باش نییە و ئەوەش وای كردووە ناوشاری كەركووك پڕ بێت لە شانەی نوستووی داعش، هەروەها بە هەمانشێوە قەزا و ناحییەكانی كەركووكیش شانەی نوستووی داعشی زۆریان تێدایە".

گوتیشی: "لە ساڵی 2017دا كاتێك ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی حەویجە لە دەستی داعش دەستی پێكرد، ئۆپەراسیۆنەكە بە چوار ڕۆژ كۆتایی هات و ئەوكات شەڕیش لە دژی داعش نەکرا، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە كە داعشەكان ئیستا لەناو خەڵكدا دەژین، ئەوەش مەترسییە و ئەو شانە نوستوانەی داعش چ كاتێك بیانەوێت كردەوەیەكی تیرۆریستی بكەن دەتوانن بیكەن، ئیتر دیارە وەكوو پێشوو نەماوە داعش سەنگەر لێ بدات و شەڕ بكەن، بەڵكوو ئێستا تاكتیكی شەڕیان گۆڕیوە و مافیائاسا دەردەچن و چالاكییەكی تیرۆریستی دەكەن و پاشان دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".

هاوكات لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی تەعریب لە سنووری كەركووك بەتایبەت لەو سنووری قەزاكانی دووبز و داقووق و هەندێك ناوچەی توركمانی، نەجات حوسێن، بەرپرسی لقی كەركووكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی: "سیاسەتی تەعریبكردن دەركەوت كە فاشیلە و كاتێک 35 ساڵ رژێمی ڕووخاوی بەعس دەستی بە عەرەبكردن و بە بەعسیكردن كرد، سەرەنجام شكستی هێنا، بۆیە ئەو سیاسەتەی كە دەكرێت هەڵەیە".











باسنیوز

Top