یەکێتی زانایان لەسەر چەند لێدوانێک بەرامبەر سەڵاحەدینی ئەیوبی هاتە دەنگ
یەکێتی زانایان ئیدانەی سوکایەتییکردن بە سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات و دەڵێت: " ناکرێ رێگە بدرێت سوکایەتی بە پیرۆزییە ئایینی و نەتەوەیییەکان بکرێت و مێژووی پرشنگداری سەرکردەیەکی گەورەی وەک سەلاحەددینی ئەیوبی بخرێتە بەر نەشتەری سوکایەتی و گاڵتە پێکردن!''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: " لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە پەیوەندی بەردەوام دابووین لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کارباری ئایینی و هەماهەنگ و هاوکار دەبین لەگەڵ وەزارەت بۆ گرتنەبەری سەرجەم رێکارە پێویست و یاساییەکان بۆ رێگە گرتن و دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە''،
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پاش بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە لەلایەن کەسێک بڵاوکراوەتەوەو تێیدا سوکایەتی بەرامبەر ئیسلام و رەمزە نەتەوەیی و ئاییینیەکانی گەلی کورد بەتایبەت سیمبولی ئایینپەروەرو سەرکردەی مێژوویی سەلاحەددینی ئەیووبی کرد بێ رەچاوکردنی هیچ بنەمایەک.
لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ئایینی و پیشەیی بە توندی ئەو جۆرە کارو هەنگاوە نەشیاوانە رەتدەکەینەوەو ئیدانەی دەکەین، لەهەمان کات مەعلومە ئێمە لە کوردستان لە سایەی ئیسلام و شەونخونی زانایانی ئایینی، خاوەن نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیان و تەبایی و قبوڵکردنی جیاوازیەکانین و هیچ کاتیش لەو هەڵوێستە پاشەکشە ناکەین و پارێزگاری لە سەقامگیری کۆمەڵگەو ئاشتی و پێکەوە ژیان دەکەین، بەڵام ناکرێ رێگە بدرێت لەو پەنایە سوکایەتی بە پیرۆزییە ئایینی و نەتەوەیییەکان بکرێت و مێژووی پرشنگداری سەرکردەیەکی گەورەی وەک سەلاحەددینی ئەیوبی بخرێتە بەر نەشتەری سوکایەتی و گاڵتە پێکردن!
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە پەیوەندی بەردەوام دابووین لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کارباری ئایینی و هەماهەنگ و هاوکار دەبین لەگەڵ وەزارەت بۆ گرتنەبەری سەرجەم رێکارە پێویست و یاساییەکان بۆ رێگە گرتن و دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە، لێرەشەوە جارێکی تر داوا لە داواکاری گشتی دەکەین بە ئەرکی پێویستی خۆیان هەڵبستن، چونکە ئەم کارە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانە.
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
k24 -
