وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كوردستانیان و هه‌مو كوردێكی دڵسۆز له جیهان به‌گشتی و پیرۆزباییه‌كی گه‌رم و تایبه‌ت له خوشك و برایانی هاوكارانمان له پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی خۆشی و شادی و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موان.
هیوادارین نه‌ورۆز ببێته مایه‌ی سه‌لامه‌تی و رزگاربونی مرۆڤایه‌تی له‌و په‌تا جیهانیه‌ی ئێستا و خۆشگوزه‌رانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ هه‌موان
راشیگه‌یاند، نه‌ورۆز هه‌روه‌ك چۆن هاتنی به‌هار و نوێبونه‌وه‌ی سروشته، بۆ گه‌لی كوردستان مانا و مژده‌ی ژیان و هێما و سیمبولی ئازادیخوازی و ڕاپه‌رین و سه‌ركه‌وتن بوه، هیوادارین به‌هه‌مانشێوه ببێته مایه‌ی سه‌لامه‌تی و رزگاربونی مرۆڤایه‌تی له‌و په‌تا جیهانیه‌ی ئێستا و خۆشگوزه‌رانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ هه‌موان.
داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن خۆڕاگر بن و پابه‌ندی ڕێنمایییه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه‌پارێزی و سه‌لامه‌تی خۆیان و منداڵه‌كانیان بن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن خۆڕاگر بن و پابه‌ندی ڕێنمایییه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه‌پارێزی و سه‌لامه‌تی خۆیان و منداڵه‌كانیان بن، به‌رده‌وام بن له به‌ستنی ماسك و دوربن له قه‌ره‌باڵغی و به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ، به بونی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك و گومانێكت، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی پشكنین و چاره‌سه‌ری بكه‌ن و به ماسكه‌وه له كه‌سی به‌رامبه‌رت دور بكه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوپاتده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌رده‌وامبین له جه‌نگی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به پاڵپشتی ھه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندبونی ھه‌موان به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی".
خه‌ندان
