سەرەڕای رێگرییەکان ئاگری نەورۆز لە چەند شوێنێکی کەرکووك کرایەوە
سەرەڕای رێگریی هێزەکانی عێراق، ئەمڕۆ شه‌ممه (20ی ئادار/ مارسی 2021) بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە چەند شوێنێکی شاری کەرکووك ئاگری نەورۆز کرایەوە و ئاڵای کوردستانیش لەسەر بارەگای حزبی شیوعی کوردستان هەڵکرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای حزبی شیوعی لە کەرکووك و ئاڵای کوردستانیان داگرتووە.
شێخ سدیق، به‌رپرسی كۆمیته‌ی حزبی شیوعی له كه‌ركووك گوتی: "بۆ به‌رزڕاگرتنی نه‌ورۆز ئاهه‌نگێكمان كردووه و به پێی ئه‌وه‌ی له د‌ستووری عێراقدا ئاڵای كوردستان جێگیركراوه، ئاڵای كوردستان‌مان هه‌ڵكردبوو، بۆیه هێزه عێراقییه‌كان نیگه‌ران بوون و ئاڵاكه‌یان پێداگرتین".
گوتیشی: "ده‌بێت به‌رپرسانی كورد له به‌غدا ئه‌مه یه‌كلابكه‌نه‌وه، كه ئاڵای كوردستان مه‌ترسی نییه".
شێخ سدیق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و هێزه‌ی له كه‌ركووك هه‌یه، سه‌پێنراوه به‌سه‌رماندا، كه‌ركووك داگیركراوه، گه‌نده‌ڵی تێدایه، به‌پێی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك نییه".
روونیشیكرده‌وه، له دوای (16ی ئۆكتۆبه‌ر)ه‌وه ئه‌مه دووه‌م جاره ئاڵای كوردستان به ئێمه داده‌گرن.
k24 -
