سبەی یەکەمین گەشتی عومرەکاران ئەنجام دەدرێ
وەزارەتی ئەوقاف لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە:"دوای وەستانی بۆماوەی زیاتر لەساڵێک بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا سبەی یەکشەممە 21ی3ی2021، یەکەمین گەشتی عومرەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت".
ئاماژە بەوەش دراوە، کە گەشتەکە عومرەکارانی پارێزگای سلێمانییە و لە 24 عومرەکار پێک دێت، دوای جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان یەکەمین گەشتی عومرە بەرەبەیانی سبەی کاتژمێر ٤ی بەیانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
basnews -
