وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره له رۆژانی داهاتوودا ده‌دات
ته‌میمی له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا له شاری پزیشكی به‌غدا گوتی: "به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه‌مان هه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خێزانه‌كان له گوند و دێهاته‌كان تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌هۆی گوێنهدانێكی زۆر به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له زیادبوونێكی گه‌وره‌دایه" و هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "چاوه‌ڕێین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌رده‌لوولێكی گه‌وره و مه‌ترسیداری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه رووبدات".
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق باسی ئه‌وه‌شیكرد، "ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان و گه‌نجان تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن و زۆرێك له حاڵه‌ته‌كانیش ناجێگیرن و تادێت ژماره‌یان له زیادبووندایه".
حه‌سه‌ن ته‌میمی جه‌ختیشی كرده‌وه، "به‌رده‌وامی هاووڵاتیان له‌سه‌ر گوێنه‌دان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و پابه‌ندنه‌بوون به رێككاره‌كان، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت".
k24 -
