به‌شیر حه‌داد: دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان گۆڕانکاری لە هیچ بڕگەیەک قبوڵ ناکات
د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه شیعییه‌كان و شاندی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، ته‌نیا پێشنیازێك بۆ مادده‌ی 11 زیاد كراوه، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕگه زیادكراوه‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه".
ئاماژەشی بەوەدا، کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان گۆڕانکاری لە هیچ بڕگەیەک قبوڵ ناکات و دانیشتنی پەرلەمانیش بۆ چەند رۆژێک دوا دەخرێت.
باسنيوز
