پەكەكە بۆ پروپاگەندەی سیاسی خەڵكی بە پاس دەباتە قەندیل كەچی نایەڵێ هاووڵاتیانی دەڤەرەكە هاتوچۆ بكەن

پەكەكە بۆ پروپاگەندەی سیاسی خەڵكی بە پاس دەباتە قەندیل كەچی نایەڵێ هاووڵاتیانی دەڤەرەكە هاتوچۆ بكەن
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە مەبەستی پروپاگەندەی سیاسی، خەڵكی بە پاس دەباتە قەندیل، لە كاتێكدا لە ئاهەنگەكانیدا ئەو منداڵانە دەستنیشان دەكات كە دواتر دەیانڕفێنێت.

میدیای فەرمیی پەكەكە بڵاوی كردۆتەوە كە ئەوان لە رێگەی پەنجا پاسەوە كە سەرجەمیان خەڵكی ناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەن، لایەنگرانی دەباتە قەندیل و ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام دەدات.

ئەم ئاهەنگە لە كاتێكدایە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە كە بەهۆی بەربڵاویی پەتای كۆرۆنا، ئاهەنگ و گردبوونەوەی جەماوەری قەدەغەیە، بەڵام پەكەكە لە پێناو پروپاگەندەی سیاسی، گوێ بە تەندروستیی لایەنگرانی نادات و لە ئاهەنگەكانی بەردەوامە.

تائێستا پەكەكە هەزاران منداڵی لە پارچەكانی كوردستان ڕفاندووە كە بەشێكیان لە هەرێمی كوردستانەوە بوون.

بەپێی زانیارییەكان، پەكەكە ئاهەنگ و بۆنە جیاوازەكان و سەردانە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ لای لایەنگرانی بە دەرفەت دەزانێت تاوەكوو ئەو منداڵانە دەستنیشان بكات كە لە ڕووی جەستەییەوە بۆ چەكداریكردن و چوونە قەندیل دەشێن، دواتر لە ڕێگەی چەكدارەكانی منداڵەكان دەڕفێنێت، بۆیە لایەنگرانی پەكەكە بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن، بە بەشداریكردنیان لە ئاهەنگەكانی پەكەكە، ژیانی منداڵەكانیان دەخەنە مەترسییەوە.

هەرچەندە پەكەكە خەڵكی لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئاهەنگ دەباتە قەندیل كە لەوێدا دەسەڵاتێكی نایاسایی و ناڕەوای لە ڕێگەی كوشتن و شەڕ و زەبروزەنگەوە دروست كردووە، كەچی ڕێگە بە خەڵكی دەڤەرەكە و ئەو هاووڵاتییانە نادات سەردانی ڕەز و ئاو و خاكی خۆیان بكەن كە خەڵكی ناوچەكەن، تەنانەت ڕێگە بە جموجۆڵكردنیشیان نادات و باج و سەرانەشیان دەخاتە سەر.











باسنیوز


Top