پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائیروون: دەبێت ئەمشەو دەنگ لەسەر بودجە بدرێت
دوای ئەوەی شاندی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی کرد لەگەڵ فراکسیۆنەکان، دانا شەهید جەزا، پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق راگەیاند: "ئێمە چاوەڕێین دوایین بڕیار بدرێت، ئێمە لەگەڵ ئەو دەقەین کە هەرێمی کوردستان ناردوویەتی و لایەنە شیعەکان هەنگاوێک هاتوونەتە پێشەوە و شاندی هەرێمی کوردستانیش هەنگاوێک چووەتە پێشەوە بۆ رێککەوتن".
فالح سەیاری، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە باسی ئەوەی کردبوو کە نابێت داهاتی ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان رادەستی دەکات لە 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمتر بێت.
دانا شەهید جەزا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند: "بودجە بابەتێکی سیاسییە، بەشێک لە لایەنەکان نایانەوێت بودجە تێپەڕێت لەبەر هەڵبژاردن، بەشێک لە لایەنەکان بەهۆی ئەوەی کە جیاوازیی هەیە لە تەرخانکردنی پارە بۆ پارێزگاکان نایانەوێت بودجە تێپەڕێت".
بەدر زیادی، ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیروون بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەبێت ئەمشەو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و بودجە پەسندبکرێت".
rudaw -
