چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گیانیان لەدەستدا
د. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاشکرایکرد، دوو پیاو و ژنێک لە قامشلۆ و ژنێکی دیکەی تووشبوو لە حەسەکە گیانیان لەدەستداوە.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەوەشی راگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمڕۆ، 77 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکراون، کە 41 نێر و 36 مێینەن.
جوان مستەفا روونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا 8977 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 350 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 1265 توشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە.
rudaw -
