کەشناسی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاگادار دەکاتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاگادار دەکاتەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەسناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی دۆخی کەشوهەوای سبەی هەینی دەدات و هاووڵاتییان لەمبارەیەوە ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی کەشناسی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەک گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "سبەى ڕۆژى هەینى پێشبینى دەکرێ ئاسمانى باکوورى هەرێمی کوردستان هەوری تەواو بێت لەگەڵ دابارینى کەمێک باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و ناوچە سنورییەکانى هەولێر هەروەها ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانى ئیدارەی ڕاپەڕین".

ئەوەش خراوەتە روو، کە خێرایی با لە دوای نیوەڕۆوە 10-20کم/س دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی کوردستان و پلەکانى گەرماش دادەبەزێت بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆدا بە تایبەت لە ناوچەکانى باکوور.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە، ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دبێت.
basnews -
Top