روونکردنەوە لە بارەی مووچەی لیوایەکانی پێشمەرگە دەدرێ

روونکردنەوە لە بارەی مووچەی لیوایەکانی پێشمەرگە دەدرێ
جێگرى سوپاسالارى وەزارەتى پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەبارەی سێ مووچەکەی لیوایەکانی پێشمەرگە دەدا.

قارەمان کەمال، جێگرى سوپاسالارى وەزارەتى پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: "ئەمریکا و هاوپەیمانان سوورن لەسەر خەرجکردنى سێ مووچەکەی لیوایەکان، بەڵام هێشتا پارەکە نەخراوەتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى پێشمەرگە".

گوتیشى: "تا ئێستا دیار نییە کەى پارەکە دەگات، بەڵام پێمانوایە بەم نزیکانە دەبێت و کێشەی تێدا نییە".

جەختیشیکردەوە، هاوکارییەکانى هاوپەیمانان تا ئێستا بەردەوامە و تەنها لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە سودمەند دەبن لێی کە بڕەکەی 20 ملیۆن دۆلارە و 30 هەزار پێشمەرگە لێی سودمەند دەبن.
basnews -
Top