لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 18ی ئاداری 2021 روویداوە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هۆندا ئەلنترا و بارهەڵگرێک لە جۆری مان بووە.
موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری لە پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شۆفێری هۆنداکە بەناوی "محەممەد قادر کەریم" کە لەدایکبووی ساڵی 1992 بووە و دانیشتووی کفرییە، گیانی لەدەستداوە.
rudaw -
