ڕوونكردنەوە لەبارەی نرخ و كوالێتیی بەنزین دەدرێت
ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنیی هەولێر رایگەیاند: "جیاوازیی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان، بەهۆی جیاوازیی كوالێتیی بەنزینە، لەبەر ئەوەی بڕی پێویست لە بەنزین لە پاڵاوگەی ستاندارد بەرهەم نایەت، تاوەكوو كوالێتیی بەنزین جێگیر بێت".
ئاماژەی بەوەش دا، چەند جۆرێك بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر ههن، بۆ نموونە: بەنزینی پاڵاوگەی كار، بەنزینی تێكەڵكراو لەگەڵ كار، بەنزینی هاوردە، بەنزینی هاوردەی دەستكاریكراو و بەنزینی تێكەڵەی ئامادەكراوی ناوخۆ.
سەبارەت بە ڕێگریكردن لە خراپیی كوالێتیی بەنزین، ئاری كاكەشین ئاماژهى بهوه دا: "ئێمە لێژنەی هەمیشەییمان هەیە، كە ڕۆژانە بە بەردەوامی سەردانی بەنزینخانەكان دەكەن و نموونەی بەنزین دەپشكنن، هەر بەنزینخانەیەك سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت، لە ئەنجامی بەدواداچوونهكانماندا، ئێستا كوالێتیی زۆربەی بەنزینخانەكان باش بووە و گلەیی هاووڵاتییان كەمتر بووە".
بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنیی هەولێر ئهوهشى خسته ڕوو، تاقیگەی ناوەندی هەیە و ئەوان تاقیگەی گەڕۆكیان هەیە، ڕۆژانە پشكنین بۆ بەنزینی چەند بەنزینخانەیەك دەكهن، گوتیشی: "دوای وەرگرتنی نموونەی بەنزینەكان و ئەنجامدانی پكشنین، ئەگەر پشكنینەكان دروست نەبن، ئەوە غەرامە دەكرێن، لەگەڵ داخستنی بەنزینخانە و پڕكردنەوەی بەڵێننامە بۆ دووبارەنەكردنەوەی سەرپێچی".
ئارى كاكهشین ئاشكراشى كرد، مانگانە لە نێوان 10 بۆ 30 بەنزینخانە لە هەولێر لەبەر خراپیی كوالێتیی بەنزین بە غەرامە تاوەكوو داخستن سزا دەدرێن.
باسنیوز
