لە سنووری مەخموور فڕۆكەی هاوپەیمانان چهكدارانی داعش بۆردومان دەكەن
عەبدوڵڵا تاهیر، بەرپرسی لیژنهی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/3/2021، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش، لە چیای قەرەچوغی سەر بە شارۆچكهی مەخموور بۆردومانی چەكدارانی داعش دەكەن.
گوتیشی، جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە سنووری مەخموور هەیە و ئەو چەكدارانە لە چیای قەرەچووخن.
ناوە بە ناوە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەمانانی دژ بە داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچووغ بۆردومان دەكەن و هەرچی هێزە ئەمنییە عێراقییەكانیشە توانای ڕاوەدونانی ئەو چەكدارانەیان لە سنوورهكه نییە.
باسنیوز
