بەرکەوتوویەکى دیکەى کیمیابارانى هەڵەبجە گیانى لە دەست دا
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکى کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجە ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ ١٨ـى ئادارى ٢٠٢١، یەکێکى دیکە لە بریندارانى کیمیابارانى هەڵەبجە بەناوى (محەمەد) لە وڵاتى ئەمریکا بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لە دەست دا".
سەرۆکى کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجە، گوتیشى: تا ئێستە ١١٧ بریندارى کیمیابارانى هەڵەبجە بەهۆى سەختى برینەکانیانەوە گیانیان لە دەست داوە".
ڕۆژى ١٦ـى ئاداری ١٩٨٨، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ڕژێمى بەعسەوە، شارى هەڵەبجە کیمیاباران کرا، ئەمەش بوو بە هۆى شەهیدبوونى پێنج هەزار هاووڵاتیى سڤیلى هەڵەبجە و ونبوون و برینداربوونى سەدانى دیکە. لەو کاتیشەوە تا ئێستە بریندارانى کیمیاباران ناوە ناوە بەهۆى سەختى برینەکانیانەوە گیان لە دەست دەدەن.
باسنيوز
