هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌


چەند ڕۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاو بۆتەوە کەگوایا پشکنینی ئوتومبێل ئەگەر لەکۆیە یان سلێمانی یان دهۆک بکرێت لەشاری هەولێر لەهاتووچۆ کاری پێناکرێت

ئێمە لەهاتووچۆی هەولێر سەرتاپای ئەو قسەو واتە ڕەتدەکەینەوە وەفەحسی هەمو بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێدەکرێت کەئەمەیان وەکو ئاسانکاریەکە بۆهاوڵاتیانیش بەڵام بەپێی ڕێنماییەکان ئێمە واڕێککەوتوین کەهەر پشکنینێک دەکرێت بۆئەوەی ڕێگری بکرێت لەساختەکاری بەدووشێوە بۆمان بنێردێت ئەویش یان بەئیمێل لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکە یان بەنوسراوی بەڕێوەبەرایەتیەکە وەهەر پشکنینێک بەو دوو شێوازە هاتبێت کاری لەسەر دەکرێت لەدەرەوەی ئەمەش بەدەست هاوڵاتیەکە خۆی بیهێنێت وەکو جۆرێک لەخێراکردن لێی وەرناگیرێت

بۆیە داوا لەگشت هاوڵاتیان دەکەین کەلەکاتی ئەنجامدانی پشکنینەکان لەدەرەوەی هەولێر ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن بۆئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی باشتر خزمەتیان بکەین



ب هاتووچۆی هەولێر

2021/3/18
Top