ژنێک و نۆ پیاو لە سلێمانی لەسەر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان، لە ماوەی مانگێکدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 10 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، تەنیا کەسێکیان نەبێت کە ژنە، لە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی سەلاحەددینە.
ئەو ماددانەش بەکاریانهێناون لە جۆرەکانی "کریستاڵ و حەشیش" بوون.
تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و بەپێی ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان، راگیراون.
rudaw -
