دژه تیرۆری كوردستان وهڵامێكی توندی ئهبو ئالاء ئهلوهلائی دهداتهوه
دهقی وهڵامی دژه تیرۆری كوردستان بۆ ئهمینداری كهتائیب سهیدولشوههدا:
نە نوێنەرایەتی عێراق دەکەن و نە خاوەنی هیچ پێگەیەکی فەرمین، تیرۆریستێكی ترسنۆکن کە لەسەر خواستی ئاغاکانتان وڵات وێران دەکەن و هەر رۆژەو لە شوێنێك کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، هاووڵاتیی سڤیل دەکەنە قوربانی و شوێنە گشتییەکان و فڕۆکەخانە مەدەنییەکان مووشەکباران دەکەن و پەلاماری هاوپەیمانان دەدەن.
وڵاتیك بودجەکەی بە دەست ئێوە بێت و ئێوە بڕیاری لەبارەوە بدەن، بێگومان ئەوە ئەنجامەکەیەتی، کە دەبێ ژیانی هاووڵاتیانی پڕ لە مەرگەسات بێت و لەژێر هێڵی هەژاریدا بژین و لەسەر زبڵەکانی لێواری شار بۆ ژەمێك خۆراك بگەڕێن.
رقوکینەتان لە بەرامبەر سەرۆك بارزانی لە 16ی ئۆکتۆبەر تاقی کردەوە، بەڵام شکست و سەرشۆڕیتان بۆ مایەوە.
دژە تیرۆری کوردستان
k24 -
