پەرلەمانتارێکی شیعە داوای جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان دەکات
سامر زەیبان ئەلحەمدانی، پەرلەمانتاری كوتلەی سادقون، سەر بە باڵی سیاسی عەسائیب ئەھلولحەق لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: "جیابوونەوەی ھەرێمی كوردستان لە عێراق بۆ عەرەب و كورد باشترە".
سامر زەیبان دەشڵێت: "جیابوونەوە بەمەرجە ئینسافییەكان بۆ ئەوەی ھەموو لایەك بگاتە ھەڵبژاردەكانی سفری، خاڵێك و سەری دێڕ".
باسنيوز
