پشده‌ر.. سێ كه‌س بە مادەی هۆشبەرەوە ده‌ستگیر كران

پشده‌ر.. سێ كه‌س بە مادەی هۆشبەرەوە ده‌ستگیر كران
گوته‌بێژى ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ڕای گه‌یاند له‌ سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، سێ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ماده‌ى هۆشبه‌ریان بڵاو کردووەتەوە‌.

محه‌مه‌د فازڵ، گوته‌بێژى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: "دوای دەسکەوتنی زانیاریی ورد و بەدواداچوون، هێزەکانی بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ لە قەڵادزێ، توانیان سێ کەس دەستگیر بکەن، کە كاریان بەکارهێنان و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر بووە".

گوتیشى: "هەر سێ کەسە تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لەسەر بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر، و بەپێی ماددەی ۲٦ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گەڵیان ده‌ستى پێكردووه‌".











باسنيوز


Top