دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی گەشتیاران دادەخرێ
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا تەنیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی ئێرانیش کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان لە ئێران.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لایەن ئێرانی بە ڕێگای پەیوەندییەکانەوە ، ئاگاداری ئێمەیان کردووە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (21/2/2021) کاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی (2) دوو هەفتە دادەخەن.
بە تەنیا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان لە ئێران.
.
.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
basnews -
