وەزارەتی کارەبا: ئه‌و پێوه‌ره زیره‌كانه‌ى بەستراون ده‌خرێنه كار
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌نیازن هه‌موو ئه‌و پێوه‌ره زیره‌كانه‌ى كاره‌با كه تا ئێستا بۆ هاوبه‌شانى كاره‌با به‌ستراون، بخه‌نه كار و به‌وه‌ش بڕى ئەو کارەبایەی بەفێڕۆ دەچێت، تا ئاستێكى باش كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بیژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا له سێ به‌ش به‌شێكى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با كه زیاتر له 400 هه‌زار پێوه‌ره بۆ هاوبه‌شانى كاره‌با به‌ستراوه و وا بڕیاره تا كۆتایى ئه‌مساڵ، كارى به‌ستنى ته‌واوى پێوه‌ره‌كان ته‌واو بكه‌ین".
گوتیشى: "پێوه‌ره‌كان هەموویان یه‌ك جۆر و هی یه‌ك كۆمپانیان و كوالێكتى كارپێكردنیان به‌رزه و گرفت دروست ناكات".
ئومێد ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌ش كرد: "پلانیان داناوه ئه‌و پێوه‌رانه‌ى كه تا ئێستا به‌ستراون، وه‌ك تاقیكردنه‌وه كاریان پێ بكه‌ن كه به ناوه‌ندێكى سهرهكییەوە بەستراون و ده‌توانرێت به سیستەمى ئه‌لیكترۆنى چاودێریى به‌كارهێنانى كاره‌باى ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى بكرێت كه پێوه‌ره‌كه‌یان بۆ به‌ستراوه به‌وه‌ش به‌فیڕۆدانى كاره‌با بۆ ئاستێكى باش چاره‌سه‌ر ده‌بێت و بڕى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییانیش زیاد ده‌کات".
باسنوز
