شاندی باڵای هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پرسی بودجەیان تاوتوێ كرد

شاندی باڵای هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پرسی بودجەیان تاوتوێ كرد
ئەمشەوی پێنجشەممە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پرسی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق و بەشی هەرێمی كوردستانیان لە بودجەدا تاوتوێ كرد.

لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەلبووسی بڵاوی كرده‌وه‌ كە لە دیدارەکەدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئاسایشییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كراون.

هەردوولا دووپاتیان لەسەر پێویستی یەكلاكردنەوەی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق و بەشی هەرێمی كورردستان كردەوە بە پێی دەستوور.

جێی باسە هەر ئەمشەو شاندە باڵاكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش كۆبووەوە.
basnews -
Top