داقووق.. دەستڕێژی گوللە لە هاووڵاتییەکی کورد کرا
موقەدەم نەجم عوبێدی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزای داقووق، ڕاگەیاند: "ئەمشەو پێنجشەممە 18/2/2021، لە نزیك گوندی (عەنانە)ی سەر بە قەزای داقووق، لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوە تەقە لە هاووڵاتییەك کرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا".
گوتیشی: "پۆلیسی ناوچەکە سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".
بەپێی زانیارییەكانی ئەو هاووڵاتییەی کە ئەمشەو کوژراوە ناوی سەعد محەمەد كاكەییە.
basnews -
