هاتوچۆی هەولێر دەنگۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی دادوەر زرار هەركی ڕەت دەكاتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى ده‌نگۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلى دادوه‌ر زرار هه‌ركى، بڵاو كرده‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه كه دادوه‌ره‌كه سه‌لامه‌ته و تووشى ڕووداوى هاتوچۆ نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/2/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى هاتوچۆى هه‌ولێرى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ له هەندێک پەیج و سایتی گوماناوی و سەرچاوەنادیار، هەواڵێک بڵاو کرایەوە گوایه لە درەنگانی شەوی ڕابردووه‌وه دادوه‌ر زرار هه‌ركى له ڕووداوێكى هاتوچۆدا له جۆرى وه‌رگه‌ڕان له ڕێگاى نێوان هه‌ولێر - به‌حركه گیانى له‌ده‌ست داوه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێن وێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌شى بڵاو كرایه‌وه و له گه‌یاندنى هه‌واڵه‌كه‌ش هه‌وڵى ئه‌وه درابوو، كه كه‌یسى وه‌رگه‌ڕانه‌كه ببسه‌تنه‌وه به‌و دادگاییكردنه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "ئێمه لێره‌وه ڕاى ده‌گه‌یه‌نین، كه له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا به گشتى هیچ ڕووداوێكى وه‌رگه‌ڕان تۆمار نه‌كراوه، له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندیی كه‌سیشمان به دادوه‌ر زرار هه‌ركى كرد و ڕاى گه‌یاند كه تووشى هیچ ڕووداوێك نه‌بووه و سه‌لامه‌ته، ته‌نانه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌چووه‌ته ئه‌و سنووره‌ش، بۆ ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
باسنيوز
