له هه‌ولێر قوتابخانه‌یه‌ك به هۆی كۆرۆناوه داخرا
له هه‌ولێر، قوتابخانه‌ی مه‌وله‌وی به هۆی تووشبوونی چه‌ند مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێكه‌وه به په‌تای كۆرۆنا داخرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/2/2021، قوتابخانه‌ی مه‌وله‌وی، به هۆی تووشبوونی چه‌ند مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێكه‌وه داخرا.
به پێی زانیارییه‌كان سێ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و قوتابخانه‌یه تووشی كۆرۆنا بوون، بۆیه ده‌وام له‌و قوتابخانه‌یه ڕاگیراوه و دواتر بڕیاری كۆتایی له باره‌وه ده‌درێ، كه ئایا داخستنه‌كه به شێوه‌ی كاتییه یان چوارده رۆژ درێژ ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
