یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران: داوامان كردووه له بودجه‌ی 2021ـدا پاره‌ی پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان جێیان بكرێته‌وه
سه‌رۆكى یه‌كێتیى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان ڕای گه‌یاند، داوایان كردووه له پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێمی كوردستاندا، بڕه‌بودجه بۆ پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان جێگه‌ى بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/2/2021، سه‌رۆ دزه‌یى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاركردن له كۆمه‌ڵێك پڕۆژه وه‌ستاون، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى نۆیه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بڕیاردرا ئه‌و پڕۆژانه‌ى 75% به‌سه‌ره‌وه ته‌واوبوون، بودجه بۆ ته‌واوكردنیان ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌یرانى داراییه‌وه، كاره‌كان وه‌ستانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه "بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژانه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان و یاریده‌ده‌رى دارایى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژانه له ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021ـی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه و پاره‌یان بۆ خه‌رج بكرێت و به‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه، بۆیه گه‌شبینین كه داواكارییه‌كانمان له‌ناو پڕۆژه یاساكه جێگیر بكرێن".
سه‌رۆكى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان، باسى له‌وه‌ش كرد، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى پێداون هه‌ركات پشكى كورد له‌ناو پڕۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق جێگیر كرا و په‌سند كرا، بڕه‌پێشینه‌یه‌ك بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج ده‌كه‌ن.
سه‌رۆ دزه‌یى دووپاتی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده قه‌یرانى دارایی‌ش هه‌یه، به‌ڵام له ئێسته‌دا نزیكه‌ى 250 پڕۆژه‌ى جۆراوجۆرى وه‌ك ڕێگه‌وبان و نه‌خۆشخانه و پرد و سایلۆ له هه‌رێمى كوردستان له بارى جێبه‌جێ كردن و كاركردندان.
باس‌نیوز
