ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو وەکوو پارێزگاری ھەولێر سوێندی یاسایی ده‌خوا
ئومێد خۆشناو، دوای مه‌ڕسوومی هه‌رێمی و سوێندخواردن له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/2/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌ستبه‌كاربوون وه‌كوو پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌خوا و به فه‌رمی وه‌كوو پارێزگاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێ.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ھەولێر بە (باس‌نیوز)ـی راگەیاند، كه كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی دەخوات و وەکوو پارێزگاری ھەولێر بە فەرمی دەستبەکار دەبێت.
پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی ھەولێر گوتیشی، دوای سوێندخواردنەکەی، یه‌كه‌م كاری سەردانی ماڵی ئەو مامۆستایەی شەقڵاوە ده‌بێ، کە لە کاتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان، بە ھۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.
باسنيوز
