پارێزه‌ری كه‌یسی زانا ساڵحی قایمقامی سلێمانی: به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه قایمقامی سلێمانی كوژرا و كه‌مپینیشی بۆ نه‌کرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/2/2021، پارێزه‌ر عومه‌ر تۆفیق، له ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی سلێمانی و پارێزه‌ری که‌یسی زانا ساڵح، قایمقامی پێشووتری سلێمانی له باره‌ی ده‌رئه‌نجامی كه‌یسی زانا ساڵحه‌وه ئاشكرای كرد، ئه‌وانه‌ی له کوشتنی زانا ساڵح تێوه گلاون، ئێستا ئازادن و به‌رپرسیاریه‌تیان پێدراوه و یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی له که‌یسه‌که گلاوه بایی 3.5 ملیۆن دۆلار له تورکیا ڤیللای بۆ کڕدراوه.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه زانا ساڵح، له گوته‌كانیدا هه‌موو شتێکی ره‌ت کردووه‌ته‌وه به‌ڵگه له‌سه‌ری نه‌بووه و دانی نه‌ناوه به هیچ له‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆی دانرابوو، شێرزاد حافز، په‌رله‌مانتاری پێشوو، چووه‌ته شوێنی زانا ساڵح و له‌وێ ته‌نیا سه‌به‌ته‌یه‌کی بینیوه و وه‌ره‌قه لێ بووه وه‌ره‌قه‌کانیش نه‌ڕژاون، ئه‌و سه‌به‌ته توانای ڕاگرتنی پێنج کیلۆی نییه تا كه‌سێكی وه‌کوو زانا ساڵح بچێته سه‌ری و خۆی پێدا به‌رز بکاته‌وه، ئه‌وانه‌شی پێش مردنی سه‌ردانی زانایان کردووه نه‌یانبینیوه و دوای مردنی بینیویانه، له دادگاش سکاڵا له‌سه‌ر ئاسایشی سلێمانی تۆمار کر، دواتر "بینیمان چی له‌و که‌یسه کرا و ناوی دوو به‌رپرسی یه‌کێتی دراوه و یه‌کێک له‌و به‌رپرسانه په‌لاماری دام لێم بدات، بۆچی له‌و که‌یسه‌دا که‌مپین نه‌کرا و به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ئاوا له قایمقامی سلێمانی کرا".
پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌یسی زانا ساڵح، راشیگه‌یاند: کاتێک له نووسینگه‌ی سکرتێری گشتی دوو کەس هاتن بۆ ماڵی زانا، له‌وێ پرسییان تۆ چی ده‌که‌ی؟ گوتم پارێزه‌ری زانام، پێیان گوتم ئیشمان به تۆ نییه و بڕۆ ده‌ره‌وه، چونکه ماڵی زانای قایمقام رازی نه‌بوون بینێژن، دواتر که له ماڵی زانا هاتنه ده‌ره‌وه، گوتیان که‌یسه‌که ته‌واو بووه و بینێژن، به‌داخه‌وه بۆچی ئه‌و کاته که‌س نه‌بوو که‌مپین ڕێك بخا.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه بواری دادوه‌ری له سلێمانی کێشەی هەیە و زۆر کەس بوونەتە دەسکەلای حزبن".
باسنيوز
