له‌ هه‌رێمى كوردستان 115 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 115 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 115 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 17/2/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 115 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، یه‌ك كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌‌، 112 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٥٧)
١. پشکنین: (٤٧١٨ پشکنینی نوێ)
• (٢٢٨٨) هەولێر
• (٦٥٨) سلێمانی
• (١٥٣١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢١٥) گەرمیان
• (٢٦) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١١٥ تووشبووی نوێ)
• (٥١) هەولێر
• (٢٨) سلێمانی
• (٣٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١١٢ چاکبوون)
• (٧٦) هەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٢٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٢٨٢٩٩ (٣٩٨٨٩٣ هەولێر، ٢٣٢٨٣٤ سلێمانی، ٤٨٩٠٧٥ دهۆك، ٧٤٩٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٧٣٠١ (٣٧١١٩ هەولێر، ٣١٠٨٧ سلێمانی، ٣٥٩٩٢ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٢٦٥٧ (٣٥٨٤٣ هەولێر، ٢٨٩٩٧ سلێمانی، ٣٤٨٥٩ دهۆك، ٢٩٥٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٤٢ (٣٤٩ هەولێر، ٣٨٦ سلێمانی، ٤٠٥ دهۆك، ٢ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٠٢ (٩٢٧ هەولێر، ١٧٠٤ سلێمانی، ٧٢٨ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٧ی شوبات ٢٠٢١












باسنيوز

Top