ئارام باڵه‌تەیی گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق كۆچی دوایی كرد

ئارام باڵه‌تەیی گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق كۆچی دوایی كرد


ئارام باڵەتەیی، گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق كە ماوەیەكی زۆرە بە دەست پەتای كۆرۆناوە دەيناڵاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەكان پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێك بەسەر تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ ئارام باڵەتەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی، كۆچی دوایی كرد.

پێشتریش لە ڕۆژی ٤ی شوباتی ٢٠٢١، مام ناجی باڵەتەیی باوكی د. ئارام، لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە تەندرووستییەی كە كوڕەكەی بەهۆی پەتای كۆرۆناوە تێیدا بوو، باری دەروونی ئاڵۆز ببوو و لە ئەنجامیشدا بە گوللە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.





باسنيوز
Top