لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە کەرکووک دوو هاوسەر گیانیان لەدەست دا
عەمید سەڵاح سابیر، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی لەیلان، ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16/2/2021، لە ڕێگای پشتێنەی كەركووك، پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا ڕووی دا".
گوتیشی: "لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو هاوسەری كورد گیانیان لەدەست دا، بە ناوەکانی (عەلی حەسەن ئاغا) و (نەعیمە حاجی نامیق) کە خەڵكی ناوچەی داودەی سەر بە خورماتوون".
bas news -
