كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئیدانەی ھێرشە مووشەكییەكانی سەر ھەولێر دەكات
كۆمسیۆن ناوبراو لە راگەیاندراوێكدا گوتی: "ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییەی سەر پارێزگای ھەولێر دەكەین، كە بەداخەوە بووە ھۆی كوشتن و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی سیڤیل".
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "لەگەل ئەوەی كۆمسیۆن ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییەی دژ بە ھەولێر دەكات، ھاوكات داوا لە حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی ھەرێم دەكات، بەداواداچون و راونانی ئەنجامدەرانی ئەو كارە بكەن و رادەستی دادگایان بكەن و رێكار و پلانە ئەمنییەكان بەھێزتر بكەن، لە پێناو پارێزگاریكردن له خەڵكی سیڤیل".
بەپێی راگەیاندراوەكە، كۆمسیۆن ھاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانیان دەربڕی و ئۆمێدی چاكبوونەوەی بەپەلەی بۆ برینداران خواست.
k24 -
