وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هەولێر بڵاو كردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هەولێر بڵاو كردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێری سەركۆنە كرد، پشتیوانی حكوومەتی ڕۆمای بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا هاوخه‌می لەگەڵ قوربانییه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییانه‌ ده‌ربڕیوە و جه‌ختی كردووەتەوە "ئێمە پشتیوان و ھەماھەنگی حکوومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانین".

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا هەروەها دووپاتی كردووەتەوه‌ له‌ رابردوو و ئێستاشدا بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئەو ھەڕەشانەی دەکرێنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.















باسنيوز


Top