مستەفا کازمى: ئامانج لە هێرشەکەى هەولێر دروستکردنى پشێوییە

مستەفا کازمى: ئامانج لە هێرشەکەى هەولێر دروستکردنى پشێوییە
سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانج لە هێرشەکەى هەولێر دروستکردنى پشێویی و تێکەڵکردنى کارتەکانە.

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا رایگەیاند: "فەرمانمان کردووە بە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى هاوبەش لەلایەن هەردوو حکوومەتى عێراق و هەرێمی کوردستان و دەستگیرکردنى تاوانباران".

کازمی دەشڵێت: "ئەو کارە تیرۆریستییە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵى گەورەى حکوومەت بۆ هێورکردنەوەى دۆخى ناوچەکە و دورخستنەوەى وڵات لە ململانێ".

شەوى رابردوو 14 مووشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.














باسنيوز


Top