مه‌زلووم عه‌بدی: ئه‌و كارانه‌ی ئامانجیان تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2021، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له تویتێكدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری كرد و نووسیویه‌تی "دوێنی شاری هەولێر و فڕۆکەخانەکەی کران بە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی، بە توندی ئەو جۆرە کارانە سه‌ركۆنه دەکەین، کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە".
له به‌شێكی تویته‌كه‌یدا، "رەحمەتی بۆ شەهیده‌كان" ناردووه و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی مەدەنی و "بریندارانی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەخوازین".
باسنيوز
